كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی یونان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی شێركه‌تی گواستنه‌وه‌ی “دێپۆرت” كه له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی ژوئه‌نه‌وه مانیان گرتووه، خوازیاری به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێی كاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هاوسان كردنی حقوقه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی دیكه‌ی خۆیان له به‌نده‌ری “پیرئوس”ی ئه‌و وڵاته‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵی ٢٠١٠ی زایینیه‌وه وڵاتی یونان كۆمه‌ڵه‌ێك گۆڕانكاری ئابووری به‌ناوی چاكسازی ئه‌نجام دا كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كار و پیشه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته داناوه.