كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی مافه‌داراییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره‌یه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیش له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی زیادكردنی ٥٧ له‌سه‌دی حقووقی ئه‌و كارمه‌ندانه، ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵنه‌گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كارمه‌ندانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حقووقی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و ئیداره‌یه به شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی زیاد كراوه، هه‌ر جۆره بیانوویه‌كی وه‌ك نه‌بوونی پاره و كێشه‌ی دارایی له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه به ناڕاست ده‌زانن.