به‌دوای بانگه‌وازی یه‌كێتیی هاوئاهه‌نگی شۆفیر كامیۆنه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی گشتی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، شۆفیر كامیۆنه‌كانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج له‌م ڕۆژه‌دا مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیرانی ناڕازیی له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كان، هه‌زینه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌كان و گرانبوونی لاستیك و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، شۆفیر كامیۆنه‌كان ساڵی ڕابردووش له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان مانیان گرتبوو.