کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی دووبارەی مۆختار ئالبۆشکە لە زیندانی ئەراک

مانگرتنی دووبارەی مۆختار ئالبۆشکە لە زیندانی ئەراک 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مۆختار ئالبۆشکە” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئەراک، دیسان بە هۆی وەدینەهاتنی داخوازییەکانی مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییە ماوەیەک پێش ئێستا داوای لە بەرپرسانی ئەو زیندانە کردبوو کە بۆ زیندانی شیبانی ئەهواز بیگوازنەوە. بەرپرسانی زیندانەکە داخوازییەکەیان قەبووڵ نەکردبو و بە هۆیەوە مانی لە خواردن گرت، کە ئەو کات پاش ٦ رۆژ مانگرتن بە بەڵێنی بەرپرسان بۆ جێبەجێ کردنی داخۆازیەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا بوو. ناوبراو رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، دیسان بەهۆی وەدینەهاتنی داخوازییەکەی  مانی لە خواردن گرتەوە و ئێستا لە بەشی کەرەنتینەی زیندانی ئەراک ڕاگیراوە.