لە رۆژانی ڕابردوودا، ٥ بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیم بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دران.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “ڕەسول کەریمی، حسێنعەلی بارانزەهی، شەهرام فەزڵۆڵڵا تەبار، شاهین بابایی و مێهدی ئاهەنگەری” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. حوکمەکەیان لە زیندانەکانی کەرەج، ساری، تەورێز و مەلایێر جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە کە تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو 5 هاووڵاتییە لە لایەن میدیاکانی ڕژیم و بەرپرسانی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەبوەتەوە.
