“ئیسماعیل مەنووچێهری” بەڕێوبەری ئیدارەی جەهادی کەشاوەرزی شاری سەوڵاوا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٠ هەزار هیكتار لە زەویە کشاوەرزیەکان و باخەکانی ئەو شارە بەهۆی ئافەتی کوللە لە ناوچووە.
ئەو بەڕێوبەرە بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو وشکەساڵی و گۆڕانکاری کەش و هەوا و بڕینی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە هۆکاری سەرەکی تێکچوونی ژینگەی ئهو ئافهته، بڵاوبوونەوەی لە زەویهكانی ئەو شارەیە، ڕایگەیاند، بەشێکی بەرچاو زەوی و باخەکانی ئەو ناوچەیە بەو هۆکارەوە لە ناوچووە و ماوەی ٢٠ ڕۆژە بە پاشینی دەرمان هەوڵی ڕێگری کردن و تەشەنە سەندنی بۆ ناوچەکانی دیکەیان داوە. جێگای ئاماژهیه هەتا ئێستا به بهشداری كهشاوهرزانی ناوچهكه و ئهندامانی جیهادی كهشاوهرزی توانراوه هەزار و ٥٠٠ هیکتار لە زەویەکانی ئەو ناوچەیە دەرمان ڕێژ بکەن.