به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌ه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند په‌نابه‌ری ئێرانی له‌كاتی تێپه‌ڕین له سنووری نێوان یۆنان بۆ ئۆرووپا، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به‌سه‌ختی دراونه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و برینداركراون.
به وته‌ی یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه، پۆلیسی یۆنان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی بنه‌ماڵه ئێرانییه‌كان و وێڕای بێڕێزی به خۆیان و ژنه‌كانیان، ئه‌شكه‌نجه وئازارییانی داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش دوو ویدیۆی دیكه له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیا و یۆنانه‌وه له تۆڕه كۆڵمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابوو به‌ڵام ڕێگر نه‌بوو له هه‌وڵدانی گه‌نجان و لاوانی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به ئۆرووپا. نه‌بوونی ئازادی و ئه‌منییه‌ت، سه‌ركوت و وزیندان و ئه‌شكه‌نجه، خراپی باری ئابووری، بێكاری و بێ هێوایی لاوانی ئێرانی ناچار به كۆچ بۆ وڵاتانی دیكه ده‌كات و ساڵانه به هه‌زاران گه‌نج به‌ره‌وه وڵاتانی ئۆرووپایی كۆچ ده‌كه‌ن.