“پەیمان ئەسکەندەری” سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی ئوستانی سنە ڕایگهیاند، بارانی بهخۆڕ و تەرزەی دوو مانگی رابردوو زیاتر لە 11 ملیار تمەن زیانی بە کشتوکاڵی ئەو ئهو ئوستانه گەیاندووە.
بهوتهی پهیمان ئهسكهندهری هەزار و 226 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییە دێمەکانی سنه بە بەهای حەوت ملیار تمەن، 164 هێکتار زەوی بەرئاو بە بەهای دوو ملیار و 600 ملیۆن تمەن و 13 هێکتار باخیش زیانیان بەرکەوتووە. جێگای ئاماژهیه ئوستانی سنە زیاتر لە ١٠ لهسهدی پێویستیی گەنمی ئێران دابیندەکات و وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنەری گەنم هەژمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بڕی 800 هەزار تۆن گەنم لهو ئوستانهدا بەرهەم بهێندرێت.