کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

له‌ جه‌رگه‌ی قه‌یرانی ئێستادا پێویسته‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چاره‌نووس سازی داهاتوو ئاماده‌ بین

دوو دیاردهلهكۆماری ئیسلامیدا هیچ كات كۆتاییان نایهت، درۆنانهوهو سهركوت‌. لهجهرگهی قهیرانهسرووشتیهكانی وهك لافاو و بوومهلهرزهو ئاگركهوتنهلهدارستانهكان و ههر كارهساتێكی تردا، دهزگا ئهمنییهكانی ڕژیم بهر لهوهیكهبیر لهسووك كردنی ژان و ئازاری خهڵك بكهنهوه، بهپهلهدهكهونهكار و بهچوار چاوهوهدهڕواننهباروودۆخهكهتا نهكا یارمهتی گهیاندنهكانی خهڵك شكڵێكی ڕێك و پێك و ڕێكخراو بهخۆی بگرێت. نموونهی ڕهشبگیریهكانمان لهجهرهیانی بوومهلهرزهی بهم، سێڵاوی ماڵوێرانكهری لۆرستان و شوێنهكانی دیكه، بوومهلهرزهی كرماشان و ئاگرگرتنی دارستانهكانی زاگرۆس، بینیوه‌.

لهماوهی ئهو سێ مانگهی كهلهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا تێپهڕ بووه، كۆماری ئیسلامی بۆ تاقهڕۆژێكیش دهستبهسهر كردن و پهروهندهسازی و دهركردنی حوكمی زیندانی درێژماوهو شهللاقی، ڕانهگرتووه‌. دهزگای قهزایی ڕژیم، نهتهنیا بهناڕهزایهتیی كۆمهڵگهی مافی مرۆڤی جیهانی و هۆشداری بنهماڵهی بهندكراوان سهبارهت بهمهترسیی تووش بوونی بهندكراوانی سیاسی بهكۆرۆنا، هیچ بایهخێكی نهداوه، بهڵكوو ههر لهو ماوهیهدا شایهدی توندتر بوونهوهی گوشارهكان لهسهر بهندكراوانی سیاسین. هاوكات گوشار بۆسهر چالاكهمهدهنیهكان، كهلهزۆربهی شوێنهكانی ئێران بهئامانجی یارمهتی گهیاندن بهخهڵك لهلهرامبهر كۆرۆنادا شكڵیان گرتووه، لهحاڵی زیادبوون دایهو ئهم گوشارانهزۆرێك لهناوهندهمهدهنیهكانی بهرهو ڕاگرتنی چالاكیهكانیان بردووه‌.

بهڵام نیشانهكان ئهوهمان پێدهڵێن كه ئاستینیگهرانیهكانی كۆماری ئیسلامی لهوانهلهسهرتره‌‌‌. ئهوپهڕی ئهو نیگهرانیهلهههڕهشهكانی ڕۆژی ڕابردوویحهسهن كهرهمیفهرماندهی یهگانی ویژهی پۆلیسی ئێراندا دهتوانین ببینین. ئهو لهوتووێژهكهیدا لهگهڵئیلنا، ههواڵنێریی ڕهسمیی كۆماری ئیسلامی، بهئامانجی ترساندنی خهڵك، بهزمانی ههڕهشهوه، بهوپهڕی بێشهرمیهوهوتوویهتی: “هێزهكانی پۆلیس خۆیان بۆ سهركوتی ناڕهزایهتیهكانی ساڵی ٩٩ ئامادهكردووه‌”. ئهو ههروهها وتووشیهتی كه ‌”بهژێرساختهكانی هێزی دژهشۆڕش و پێویستیهكانیان بایهخی تایبهت دراوهو ئهم پشتوانیهكهم وێنهیه، ئهركی هێزهكانی قورستر كردووهتهوه‌”. ئهو وتوویهتی كهلهههموو ئهو ساڵانهی وا لهیهگانی ویژهدا خهریكی سهركوتی ناڕهزایهتیهكان بووه، هیچ كات بهقهد ساڵی ٩٩ بایهخ بهو هێزهنهدراوه‌.

كهرهمیكهبهشداربووانی ناڕهزایهتیهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ به‌ “دوژمنپێناسهدهكات، دهڵێ: “دوژمن لهڕێگهی جۆراوجۆرهوهلهوانهلێكبڵاویی ناوچهدهرگیرهكان ویستی ئێمهماندوو بكات، بهڵام ئێستا، بهسهر ئهم بوارانهدا زاڵ بووین و واحیدهكان بهخێراییهكی زیاتر ئامادهن تا بتوانن لهناوهوهی شارهكان لهڕێگهی سێناریۆی جۆراوجۆر، ئامرازی گواستنهوهی سووك و سهیار، لهسهری وهختی خۆیدا ڕاگوێزن“.

ئهوهیكهههموو پهردهكان لادراون و بهرپرسیهكی دهوڵهتی بهم شێوهیهبهزمانی ههڕهشهوه،ڕوو بهو خهڵكهدهدوێ كهلهمانگی خهزهڵوهری ٩٨دا، لهپتر له١٩٠ شاری ئێران ڕاپهڕین، نیشانی دهدا كهچ دهڕهیهكی قووڵ كهوتووهتهنێوان ڕژیم و زۆربهی ههرهزۆری جهماوهری خهڵكی ئێرانهوه‌. دهتوانین بیبینین كهتا چ ڕادهیهكباروودۆخهكهبهزیانی كۆماری ئیسلامی گۆڕاوه، بهجۆرێك كهخۆی ناچار دهبێت بهم شێوهیهتوانای سهركوتی خۆی بهڕووی خهڵك بكێشێ. بهڵام لهڕاستیدا، كاری ڕژیم لهوانهترازاوه‌. ڕژیمێك كهبهمجۆرهههڕهشهلهخهڵك دهكات، ههر ئهو ڕژیمهیهكهلهخهزهڵوهری ٩٨دا پتر له١٥٠٠ كهسی لهخهڵكی مافخواز خهڵتانی خوێن كرد و زیاتر له٧ ههزار كهسیشی خستهزیندانهكانیهوه، بهڵام بهوهشهوه، لهحاڵێكدا كهبههۆی گهلێك هۆكاری ڕوون لهههموو بوارێكهوهلاوازتر بووهو خهڵكیش لهههموو كاتێك لێی بێزارتر و تووڕهترن، ئامادهبوونی هێزهكانی پۆلیس بهڕووی خهڵك دهكێشێ. ههر ئهوهش بهڕوونی پێمان نیشان دهدا كهسهرانی ڕژیم كهوتوونهتهچ ڕۆژگارێكی دژوار.

بهڵام كۆماری ئیسلامی تهنیا نیگهرانی دووبارهبوونهوهی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨ و بهفرانباری ٩٦ نییه، بهڵكوو لهههمان حاڵدا، نیگهرانی ئهو ڕهوتهپایهدارانهشهكهلهقووڵایی كۆمهڵدا لهجهرهیان دان. لهماوهی چهند دهیهی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی بهردهوام ههوڵی داوهكهبهربهپێكهاتنی ناوهندهمهدهنیهكان، كهبوونیان مهرجی پێویستی ژیانی كۆمهڵایهتی ئهم سهردهمهیه، بگرێت. بهڵام سهرهڕای ههموو ڕێگری و بیانووهێنانهوهو سهركوتگهریهكانی، نهیتوانیوهبهربهڕهوتی سهرههڵدان و شكڵ گرتنی ئهم ناوهندانه، بهتایبهت لهجهرهیانی ڕوودانی كارهساتهسرووشتیهكاندا، بگرێت. لهدهورهی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆنادا، لهكوردستان و چهند شوێنێكی دیكه، شایهدی سهرههڵدانی ئهم ناوهندانهین. ئهم ناوهندانهبهردهوام ههوڵ دهدهن هیوا وهبهر خهڵك نێن. لهباروودۆخێكدا كهدهوڵهت بۆ بهرهنگابوونهوهلهگهڵ ئهم نهخۆشیهبێجگهلهدانی زانیاری درۆ و گرتنهبهری ساسهتی ناتهبا كارێك ناكات، بهشێوهی سرووشتی خهڵك خۆیان دهست بهكار دهبن و توانای بهكۆمهڵی خۆیان دهخهنهگهڕ. داهێنانهكانیان سهرهڕای بهربهستهكانی سهرچاوهگرتوو لههاوكاری نهكردن و ڕێگریی دهسهڵات، دهبنههۆی ڕێكخستنی حهرهكهتهكۆمهڵایهتی و خۆبهخشهكان. ڕژیم كهخۆڕاهێنانی ئهم حهرهكهتانه، بهههڕهشهبۆ مانهوهی خۆی دهزانێ، بهههموو توانایهوهههوڵ دهدات ههڵیانوهشێنێتهوهو لهدهور بیانخاتهدهر. ئهوهش، به‌‌ ڕێگری كردن و كێشهنانهوهدهست پێدهكات و بهدهستبهسهركردن و زیندانی كردن و پهروهندهسازی كۆتایی پێدێت. لهحاڵێكدا كهڕژیم لهژێر گوشاری بڵاوبوونهوهی نهخۆشی كۆرۆنا و ڕاپهڕین لهزیندانهكان، ٨٠ ههزار بهندكراوی عادیی ئازاد كرد و یان ناردنیهوهبۆ مهرهخهسی، نهتهنیا بهندكراوانی سیاسیی ئازاد نهكرد، بهڵكوو بهردهوام كهسانێك كهلهم دهورهیهدا لهگهڵ سیاسهتهكانی ڕژیم سهبارهت بهنهخۆشیی كۆرۆنا دژایهتیهكان كردبوو و یان زانیاریان لهم بوارهدا بهخهڵك دابوو، خستنیهزیندانهوهو موحاكمهی كردن. بهڵام ئهگهر ئهمڕۆ بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا بووهتهدهرفهتێك بۆ درێژهی مانهوهی ئهم ڕژیمه، خهڵكیش لهجهرگهی ئهم قهیرانهدا خۆیان بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهی چارهنووس سازی داهاتوو ئامادهدهكهن.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-