وێڕای تێپه‌رینی چوار مانگ و بیست ڕۆژ به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “موسلم جه‌عفه‌ری ڕه‌مشتی” ئه‌كته‌ری سینما و براوه‌ی فستیواڵی فیلمی دهۆك و سه‌ره‌ڕای دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی ناوبراو، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موسلم جه‌عفه‌ری ڕه‌مشتی” ناسراو به “هه‌ڵۆ” له به‌رواری ٢٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له گوندی “ترساوێ”ی سه‌ر به شارستانی خۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی كرابوو، ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دان ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا و له‌وێ ده‌ست و گورچیله‌یه‌كی تووشی عفوونت بووه و ئه‌گه‌ری بڕانه‌وه‌ی ده‌ستی له ئارادایه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم مه‌رجی ٧ ملیارد تمه‌ن وه‌سیقه‌ی بۆ ئازادی كاتی ناوبراو داناوه به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانای دابینكردنیان نییه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.