ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژنه به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئه‌فسانه شه‌هیكی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له زیندانی ناوه‌ندی كرمان ئێعدام كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌فسانه شه‌هیكی” دانیشتووی شاری به‌م بووه و پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له به‌رواری ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به‌لانیكه‌م ٥٥ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌وانه سێ ژن له ١٤ زیندانی ئێران له سێداره دراون.