به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “ڕه‌حیم دانیالی” موعه‌لیمی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له كار دوورخراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها “مه‌نسووره سه‌رئه‌فرا” موعه‌لیمی خه‌ڵكی گیلان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری و كه‌م كردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕیزبه‌ندی كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ڕه‌حیم دانیالی” به ٢٨ ساڵ پێشینه‌ی كاری به بیانووی “پشتیوانی كردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان” بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی به‌ره‌نگابوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش، “مه‌نسووره سه‌رئه‌فرا”ی به بیانووی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی پارێزگای گیلان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كردووه و پله‌ی زانیاری پیشه‌یی ئه‌و موعه‌لیمه‌ی هێناوه‌ته خواره‌وه.