لە كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێرانه‌وه تا ئێستا لانیکەم ٧٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بە دەستی سەرکوتکەرانی كۆماری ئیسلامی کوژراون.
لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بە دەستی سەرکوتکەرەکان کوژراون. ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە ژمارەی ڕاستەقینە لەو بڕە زیاترە کە بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بەهۆی گوشارەکانی هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وە لە ڕاگەیاندنی ئه‌م راستییە خۆیان بەدوور دەگرن. هه‌روه‌ها دۆزینەوەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەریدەخەن کە لانیکەم ١٤٪ی کۆی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە، منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٨ساڵ بوون.