ڕۆژی پێنجشهممه ١٢ی مانگی ڕێبهندان، هێزەکانی ئەمریکا دەست دهگرن بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و کەرەستەی سەربازیی ئێران و ڕایدەگەنێت بڕیار بووە بگاتە دەست حوسییەکان له یەمەن.
یەکەی پێنجی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لەگەڵ هێزێکی تایبەتی فەڕەنسا لە ئاوەکانی دەریای عومان دەستیان گرتوە بەسەر هەزار جۆر چەک و 100 بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 23 موشەکی ئێران. لە ڕاگەیەنراوێکی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە کراوە سەرجەم ئەو چەک و موشەکانە لەگەڵ هەزاران پارچە چەکی دیکە لە کەشتییەکدا دەستی بەسەردا گیراوە کە بڕیار بو ڕەوانەی چەکدارانی “حوسی” لە یەمەن بکرێت. ههروهها ئەمریکا ڕوونی کردوەتەوە کە ئەوە چوارەم کاروان و کەرەستی سەربازیی ئێرانە کە لە دو مانگی ڕابردوودا لە دەریای عۆمان و پێش گەیشتنی به حوسییەکان دەستی بەسەردا گیراوە.