پۆلیسی ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سێ تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بووزه‌بی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاگه‌یاندنی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ده‌ستو په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌چووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی زۆرتریان له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كردووه. به‌رپرسانی ئه‌منی وڵاتی ئیمارات ڕایانگه‌یاند: وڵامی ئه‌و هێرشانه به توندترین شێوه ده‌ده‌نه‌وه.