به وته‌ی میدیاكانی یه‌مه‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی توندی نێوان حووسیه‌كان و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له ئۆستانی “ماره‌ب” لانیكه‌م ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی میدیاكانی یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٥٠ كه‌س له هێزه‌كانی دوو لایه‌ن ئه‌و شه‌ڕه كۆژراون. جێی ئاماژه‌یه كه حووسیه‌كان ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ئۆستانه به‌مه‌به‌ستی به ده‌سته‌وه گرتنی بیره نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چڕتر كردۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و ناوچه‌یه داگیربكه‌ن.