ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، سه‌رۆكی خانه‌ی په‌ره‌ستاری ئێران ڕایگه‌یاند كه ساڵانه ٢٥٠٠ بۆ ٣ هه‌زار په‌ره‌ستار، پزیشك و پیراپزیشك بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كۆچ ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به‌هۆی كۆچی به‌رینی پزیشكان و په‌ره‌ستارانه‌وه تووشی كه‌می كادری ده‌رمان بوون و مانگانه ٢٠٠ پزیشك و په‌ره‌ستار و پیراپزیشك له ئێرانه‌وه به‌ره‌وه وڵاتانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن. ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: هاوكاره‌كانیان ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی كۆچی كادری ده‌رمان بڵاو ناكه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌ترسن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه له كاروباری ناوه‌نده‌كانی كاریابی بگرن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ناسه‌قامگیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له داموده‌زگا حكوومه‌تیه‌كان، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی كۆچی پزیشكان و په‌ره‌ستارانه بۆ وڵاتانی دیكه.