ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی كادری ده‌رمانی ته‌رحی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان، له‌ئاست هه‌ڵاواردن و ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هه‌ڵاواردن له نێوان پێرسۆنێلی كادری ده‌رمانی ته‌رحی و كادری “پشكداری ئیسارگه‌ر” ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به دۆخی خراپی پیشه‌ییان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌كاتی پیكی كۆرۆنا بوێرانه له نه‌خۆشخانه‌كاندا شه‌و و ڕۆژیان به‌سه‌ربردووه و به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی دامه‌زرانیان دابوو، به‌ڵام ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ناچێت به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.