كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، چوونه سه‌ر گلكۆی “گۆڵاڵه شێخی” و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ بە توندووتیژییەکانی سەر ژنان دەربڕی.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یە دا چالاكانی مافی ژنان له شاڕی سه‌قز به بەده‌سته‌و گرتنی درۆشمی “نا بۆ بێده‌نگی له‌هه‌مبه‌ر كوشتنی ژنان” و “كۆمه‌ڵگای ژن كوژ، كۆمه‌ڵگای كۆیله‌یه”، كۆشتنی “گۆڵاڵه شێخی”یان مه‌حكووم كرد. له كوتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا به‌شداربووان به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ر چه‌شنه توندوتیژی دژی ژنانیان مه‌حكووم كرد.