ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی شاری “قۆم” به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی به‌رهه‌مهێنانی ڕووستایی گوندی “ڕه‌حمه‌ت ئاباد” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كێشه‌ی كه‌شاوه‌رزان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم ده‌ربڕی.
كه‌شاوه‌رزان ناڕه‌زاه‌تی خۆیان له ئاست نه‌دانی “حه‌قئاوه” و سه‌پاندنی جه‌زای ماڵی قۆرس له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ڕژیمه‌وه به هۆی لێدانی چاڵئاوی كه‌شاوه‌رزی، ده‌ربڕیوه. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، حه‌قئاوه‌ی مانگه‌كانی وشكی ساڵ ٥٠ ملیۆن متری سێ جا و مانگه‌كانی پڕباران ٨٠ ملیۆن متری سێ جا له سه‌چاوی “قۆم ڕوود”ه كه به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه ناچار بوون ئاوی زه‌ویه‌كانیان له ڕێگه‌ی چاڵئاوه‌وه دابین كه‌ن كه به هۆیه‌و به قۆرسی جه‌زا دراون.