ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ی “سینا”ی شیراز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر زانكۆی علووم پزیشكی ئۆستانی فارس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان وێڕای داواكاری بۆ په‌رداختی حقووقه‌كانیان ده‌ڵێن: به پێی حقووقی دیاری كراوی ساڵی ٩٨ مووچه وه‌رده‌گرن و زیادكردنی حقووقه‌كان له ساڵی ٩٩ بۆیان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه. شایانی باسه، په‌ره‌ستارانی ناڕازیی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر، خوازیاری یه‌كسان كردنی حقووقی پێرسۆنێلی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بوون. ده‌شڵێن: له حاڵێكدا كه ده‌وڵه‌ت ١٥ له‌سه‌د حقووقی كارمه‌ندانی زیاد كردووه و لانیكه‌می حقووقی په‌ره‌ستارانی ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی وتوویه‌تی كه ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د حقووقه‌كان زیاد ده‌كات و لانیكه‌می حقووقی كارمه‌ندان ١ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نه و كاری به ده‌وڵه‌ت نییه.