كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی زێده‌كاری مانگی پووشپه‌ڕ و حه‌قده‌ستی مانگی گه‌لاوێژیان، له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی نوێنه‌رانیان له‌وانه، “حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی، یووسف به‌همه‌نی، ئۆمید ئازادی، ئیبراهیم عه‌باسی و محه‌ممه‌د ئۆمیدوار” و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به خواستی دانی حقووقه دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، نه‌مانی خسووسی سازی له شیركه‌ت و سه‌پاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه‌برد كه زیاتر له دوو مانگ هه‌روا درێژه‌ی بوو.