كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وزه‌خانه‌ی گه‌رمایی ڕامین هه‌ڵكه‌وتوو له ٢٠ كیلومیتری جاده‌ی ئه‌هواز ـــ مه‌سجدسوله‌یمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ردوام بوونی كاری ئه‌م كارخانه‌یه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به‌وه‌ی كه جوابی ئازمایشی دوو كه‌س له هاوكاره‌كانیان به كۆرۆنا ئه‌رێنی بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م وزه‌خانه‌یه ده‌بێ به به‌خشنامه‌ی ئۆستاندار عه‌مه‌ل بكات و ته‌نیا ٢٠ له‌سه‌دی كرێكاره‌كان له شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده بن. ده‌شڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان نییه. شایانی باسه، به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له ئۆستانی خوزستان، ئۆستانداری ئه‌م ئۆستانه ڕایگه‌یاندووه كه ئیداراتی خوزستان ده‌بێ كاره‌كانیان به ٢٠ له‌سه‌دی هێزه‌وه ئه‌نجام به‌ده‌ن و كرێكاران یاخود كارمه‌ندان تا ڕۆژی ١٥ی خاكه‌لێوه به شێوه‌ی شیفتی كار بكه‌ن.