ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، بۆ سێهه‌مین جار له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاسای “ته‌عره‌فه‌ی خه‌ده‌مات په‌ره‌ستاری” پاش ١٣ ساڵ به‌دوای په‌سه‌ندكرانی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ماوه‌ی ١٣ ساڵی ڕابردوودا كه ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند كراوه، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یه‌م یاسایه به‌رده‌وام له زومه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ترین خواسته‌كانیان بووه. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: هه‌موو جارێك بۆ په‌رداختی بیمه‌كان، كه‌مبوونی بوودجه ده‌كه‌نه بیانوو بۆ به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی ئه‌م یاسایه، له حاڵێكدا دیار نییه كه بۆ چی بوودجه به ڕێژه‌ی پێویست بۆ په‌رداخت ته‌عره‌فه‌ی پزیشكی هه‌یه، به‌ڵام ته‌عه‌ره‌فه‌ی په‌ره‌ستاری كه ڕێژه‌كه‌شی كه‌متره، بوودجه نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستاران له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابرددووا، له‌ئاست دامه‌زراندنی شیركه‌تی په‌ره‌ستاران له چوارچێوه‌ی قه‌راردادی سێ مانگه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.