ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی گرووپه‌كانی به‌شی پسپۆڕی پزیشكی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادادپه‌روه‌ری له ئازموونی بڕوانامه‌ی ساڵی ٩٩، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، وه‌زیری بێهداشت ڕۆژی ٣٠ پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاندبوو كه ئازمونی بڕوانامه‌ی خوێندكارانی بواری پزیشكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م خوێندكارانی ئه‌م بواره وه‌ك ده‌رچوو پێناسه ده‌كرێن. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ته‌نیا ٢ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س له خوێندكاران فاروغ ته‌حسیل بوون و هێشتا ٥٠٠ كه‌سیان ماونه‌ته‌وه و بارودۆخیان نادیاره. ده‌شڵێن: خواستی سه‌ره‌كییان، ده‌رچوونی سه‌رجه‌م دهستیارانی پزیشكییه و نه‌ته‌نیا ژماره‌یه‌كیان. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه تا كاتێك كه به خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.