کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی سه‌رتاسه‌ری ئێران

تجمع اعتراضی بازنشستگان و مستمری بگیران تامین اجتماعی سراسر کشور

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی شاره‌كانی ڕه‌شت، شاهروود، ئه‌هواز، كرماشان، كه‌ره‌ج، قه‌زوین، خوره‌م ئاباد، ئیلام، یه‌زد، شووشته‌ر، ته‌ورێز و ئیسفه‌هان له ‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانیان له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی شاره‌كانی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا، خانه‌نشینكراوان هاوشێوه‌ی كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ سه‌ره‌وه‌ی ١٢ ملیۆن تمه‌ن بوون. شایانی باسه‌، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی هاوسانسازی و ده‌رمانی ته‌كمیلی له‌ زومره‌ی خواسته‌كانی دیكه‌ی ناڕازیانن.