كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێبه‌ند نه‌بوونی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌ی ئیسفه‌هان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوی هاوینه‌ی كه‌شاوه‌رزان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
جووتیارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌یی ئۆستانی ئیسفه‌هان ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامییه‌كه‌یان كه هێشتا پێ نه‌گه‌یشتووه و تا نێوه‌ڕاست مانگی ڕه‌زبه‌ر پێویستی به ئاودانه پێ نه‌گات، زه‌ره‌رێكی زۆر وه‌به‌ر جووتیاران ده‌كه‌وێت. ده‌شڵێن: له حاڵێكدا كه ٣٢٠ ملیۆن میتری سێ جی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود بۆ جووتیارانی ئه‌م مه‌نته‌قه‌یه دیاری كرابوو، ته‌نیا ١٧٠ ملیۆن میتری سێ جێیان پێدراوه.