كرێكارانی كارخانه‌ی ڕستن و چنینی “ئێران پۆپلین”ی ڕه‌شت، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تیی به سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به پێی په‌سه‌ندكراوی كارگرووپی ئاسانكاری و نه‌مانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێگای به‌رهه‌مێهنان له ئۆستانی گیلان، شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری گرووپی گه‌شه‌پێدانی میللی، بانكی میللی ئێران، به‌نیازه كه ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت بسپێرێت. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به بارودۆخی ناله‌باری كاری و گوه‌زرانی كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی ڕستن و چنینی “پووشش ئیران” و “پارس ئێلكتریك” به‌دوای سپاردنی ئه‌م شیركه‌تانه به كه‌رتی تایبه‌ت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته بوون.