كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ته‌عتیل كرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه به بیانووی ویرووسی كۆرۆنا داخراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای كارخانه هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی خستنه‌وه‌گڕی كارخانه و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه. ده‌شڵێن: ٢٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ په‌رداختی ئه‌م مۆتاڵباته نییه و ته‌نانه‌ت به‌هۆی نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ناتوان له مه‌زایاكانی بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند بن.