كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “كیمیا ته‌رحی ئێسپادان”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ده‌شڵێن: هه‌ندێكیان به‌هۆی بێ توانایی له دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانیان، ڕوویان له كاری دووهه‌م و سێهه‌م كردووه و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له‌كاتی كار به‌هۆی ماندووبوونی زۆر، تووشی كێشه ببنه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌م هۆیه له‌كاتی كار تووشی ڕووداوی شوێنی كار بوون.