كرێكارانی شیركه‌تیی نه‌خۆشخانه‌ی به‌قایی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حقووقه‌كانیان، له حه‌ساری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ٣ مانگه به بێ قه‌رارداد و په‌رداختی حقووقه‌كانیان كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به ویستی په‌رداخت كردنی موتاڵباته‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تیان كردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كراوه.