كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته و ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان له ٧ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان له مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧وه په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازییان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه حه‌قی بیمه‌ی ته‌كمیلیان له پاره‌كه‌وه پچڕاوه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی خۆیان ده‌بێ به شێوه‌ی ئازاد پاره په‌رداخت بكه‌ن.