ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی پله‌كانی نوهه‌م و دوازده‌ی كۆتایی، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ه‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ له باروودۆخی كۆرۆنا له شاره‌كانی ئیلام، هه‌مه‌دان، ساوه، هه‌شتگرد، ئه‌هواز، یه‌نده‌رعه‌باس، كرمان، نه‌سیم شار و تاران، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی، “ئیمتحانی حه‌زوریمان ناوێت” خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كان به‌شێوه‌ی مه‌جازی و ئانلاین بوون. له كاتی هاتنی كۆرۆناوه به‌ڕێوه‌چوونی حوزوری ئه‌زموونه‌كان بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان. شایانی باسه له رێكه‌وتی ١٥ی گوڵانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له پتر له ١٤ شاری ئێران ده‌ستیپێكرد و له چه‌ند شارێك خوێندكاران له‌گه‌ڵ هێرش و توندووتیژی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.