کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌كابول

كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئه‌فغانستانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ و له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكوومه‌تی تالیبان، له‌ شاری كابول، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاڵمان، ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه‌ و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ شاری كابول به‌ڕێوه‌برد به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان و له‌گه‌ڵ ژنانی ناڕازی توندووتیژیان نواندووه‌ و ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به‌ دروشمی “ئێمه‌ ژنان بێدارین، له‌ هه‌ڵاواردن بێزارین”  و “ده‌مێنین و ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه‌” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ئیماره‌تی ئیسلامی تالیبان نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند و ئاڵمان

-

تێكهه‌ڵچوونی خوێندكارانی ناڕازی تگزاس له‌گه‌ڵ پۆلیس

-

كۆوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی ڕژیم له‌ فڕانكفۆرت

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئارژانتین دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

ڕێپێوانی خوێندكارانی زانكۆكای نیۆیۆرك و كۆلۆمبیا له‌ ئه‌مریكا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش و كه‌نارائاوه‌كانی جیبووتی

-