ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی مه‌ریوان به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له ته‌نیشت گۆماوی زرێبار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه به فڕیدانی له‌چكه‌كانیان و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی گوڵ دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، ژنان به‌جلی كوردیه‌وه دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی”یان به‌رزكرده‌وه و بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گوڵه‌كانیان دا به‌ده‌م ئاوی زرێباره‌وه.