نوێنەرایەتی “پەیەدە” لەدڤهری “ڕاپەڕین” ڕۆژی شهممه ٢٢ی مانگی گهلاوێژ، لەدژی ھێرشەكانی دەوڵەتی تورکییه بۆسهر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونهوهیهكیان ئەنجامدا و داوای ھەڵوێستی نێودەوڵەتیان لە دژی هێرشەکان كرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، كۆبوونهوهكه لەناو باخی گشتی شارۆچکەی “ڕانیە”ی ناوەندی ئیدارەی “ڕاپەڕین” لەلایەن نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیك “پە.یە.دە” ئەنجامدرا و یهكێك لهئەندامانی نوێنەرایەتیەکە وتی: دەوڵەتی تورکیا و ھاوکارەکانی ھێرش و پەلامارەکانیان بۆسەر ڕۆژئاوا چڕ کردۆتەوە و ئێمە وەکو نوێنەرایەتی پەیەدە لە باشوور داوا لە تەواوی گەلی کورد لەھەر چوار پارچەی کوردستان و نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا دەکەین ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە.