ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەیەک لە پێرسونلی بانکی “پارسیان” له شاری تاران، به‌هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست لەبەردەم بینای بانکی ناوه‌ندی شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پێشتریش پێرسونلی بانکی “پارسیان”ی شاری تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرتووه و كۆبوونه‌ته‌وه، دوێنێ، بۆ جاری دووهه‌م لەبەردەم بینای بانکی ناوه‌ندی له “شه‌هره‌ك غه‌ربی” شاری تاران به هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕی و داواكاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و بانكه‌وه بوون.