ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئاریا له شارستانی ئه‌ردستانی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئاریا له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده داوای ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست بێكاركردنی ٤٩ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده كه له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركرابوون نیشان دا.