ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، لایه‌نگرانی یانه‌ی تۆپی پێی “ئیستقلال”ی تاران بۆ پشتیوانی له “وریا غه‌فووری” له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و یانه‌یه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی “ئیستقلال” بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درۆشمی “وریای به‌غیره‌ت، ده‌نگی تۆ ده‌نگی میلله‌ت” پشتیوانی خۆیان له كاپیتانی پێشووی یانه‌ی تۆپی پێی “ئیستقلال” كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و یانه و گۆشاری ناوه‌ونده ئه‌منییه‌كان به شێوه‌ی فه‌رمی له‌و یانه‌یه وه‌ڵانرا، ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆپی پێی ئیستقلال بوون.