ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌ران و لایه‌نگرانی “هه.ده.په” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی له شاری ئیستانبوول كۆبوونه‌وه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ دران.
كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی “هه.ده.په” و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه بۆ پشتیوانی له زیندانیان سیاسی و به‌تیابه‌ت به‌ندكراوێكی نه‌خۆش به‌ناوی “ئایه‌سل تۆغلووك” له‌به‌رده‌م دادگای ئیستانبوول كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدران و كاتێك نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئه‌و حیزبه “مووسا پیر ئۆغڵوو” ده‌یه‌ویست به‌یانییه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه بخوێنێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕێگری لێكرا و ئه‌و هه‌واڵنێره‌ش كه ویدیۆ و وێنه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی ده‌گواسته‌وه به‌ناوی “زه‌ینه‌ب كوورای” له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.