به‌پێی ڕاپۆرتی فه‌ڕانسه پرس، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دیوانی باڵای قه‌زایی ئا‌مریكا به زۆرترین ده‌نگ، بڕیاری به وه‌لانانی یاسای “مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه” دا و هه‌زاران لایه‌نگری مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ئا‌مریكا له واشینگتۆن و شاری نیویۆرك كۆبوونه‌وه و ناڕه‌ڕزایه‌تییان ده‌ربڕی.
یاسای ناسراو به “ڕۆ. وی. وید” له ساڵی 1٩٧٣ی زاینی په‌سه‌ندكرا و ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه كه له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له ئا‌مریكا یاساییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاری ڕۆژی ڕابردووی دیوانی باڵای قه‌زایی ئا‌مریكا، پێشبینی ده‌كرێت یاسای ڕێگریكردن له مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئا‌مریكا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه لایه‌نگرانی یاساییبوونی مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه ڕۆژی ڕابردوو وپاش بڕیاره‌كه‌ی دادگا، خۆپێشاندانێكی به‌رینیان له شاره‌كانی واشینگتۆن و نیویۆرك به‌ڕێوه‌برد.