ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداختنه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، له‌به‌رده‌م به‌شی موتوری شاره‌داری ئیلام كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین و به هۆی په‌رداختنه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری له ساڵی ١٤٠١دا هیچ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یه‌كی په‌رداخت نه‌كردووه و تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.