ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له ماهشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی ماهشه‌هر له ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و له‌سه‌ركار دورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆكانیان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه، ناڕازین و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون.