ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌تی كاروون”ی شووشته‌ر، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته‌ن كه بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له ڕێكه‌وتی ٢٤ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن ئیداره‌ی “ته‌عزیرات”ی ڕژیمه‌وه، په‌سه‌ندكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌تی كاروون” به تۆمه‌تی “خۆبواردن له دابینكردنی شه‌كر له بازار”دا ئه‌و حۆكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. هه‌روه‌ها كرێكاران خوازیاری باشتركردنی دۆخی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی تازه‌ی كار، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان بوون.