ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاره‌داری قشم و په‌ره‌ستارانی شیراز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپورته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری قشم ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناونده كۆبوونه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی دواخراو و كه‌می ئاستی حقووق و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رده‌م بینای ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.