به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان سه‌ردانی دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”یان كرد و پێكه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان ڕۆژی ڕابردوو به‌هێزی و یه‌كگرتوویی بێ وێنه‌ی خۆیان نواند و به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره، وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.