ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی مانگی سوور كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی لێقه‌وماوی خۆی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كه‌لووپه‌لی پێویستی وه‌كوو په‌توو، خێوه‌ت و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی مانگی سوور كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خه‌ڵكی ناڕازیان ناردۆته به‌رده‌م پادگانی ئه‌رته‌ش و له‌وێش هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ریان و وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له‌و شاره نان و سووته‌مه‌نی ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و پێویستیان به یارمه‌تی خه‌ڵك هه‌یه.