ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رقی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی په‌ره‌ندی تاران، خاوه‌ن پیشه‌كان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن پیشه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی په‌ره‌ند به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌امی به‌رق له كار و كه‌سابه‌ت كه‌وتوون و ڕۆژی سێشه‌ممه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی نه‌بوونی به‌رقه‌وه مه‌عیشه‌تمان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و ناتوانین حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانمان بده‌ین.