ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاری كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، دزفول و حه‌وت ته‌په دژبه دۆخی خراپی ژیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی كرماشان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌وكانی “ناڕه‌زایه‌تی، یه‌كڕێزی، دژبه هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی” و “خانه‌نشینكراوانی له‌شكه‌ری، كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئجتمیاعی یه‌كگرن” خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی ئوستانی خووزستان ڕایانگه‌یاند: “به‌رپرسانی حه‌رامخۆری ڕژیم ئێمه نابینن، هه‌ژاری نابینن، خه‌ڵك نابینن، شه‌رمه‌ساری باوكێك له پێش چاوی ڕۆڵه‌كانی نابینن، دۆخی كرێنشینان نابینن، بۆیه پشتمان به خۆمان به‌ستووه بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانمان”.