کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار كه‌س به‌هۆی ته‌فینه‌وه‌ی مین له‌ دێهلۆڕان

كوژران و برینداربوونی چوار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ دێهلۆڕان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌یمووسیانی سه‌ر به‌ شارستانی دێهلۆڕاندوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئینتزامی ئوستانی ئیلام، بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی له‌و ماڵه‌ ژیانیان كردووه‌ و مینیكی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له‌ حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ به‌ ڕوویاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و باوك و منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌ركه‌ش و ڕووخانی ماڵه‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.